ناس کورد-
میدیاکانى نزیک لە پارتى دیموکراتى کوردستان بڵاویانکردەوە، چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیان کردوەتە سەر هێزێكی پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیاکانى نزیک لە پارتى (پێنجشەممە 5ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژەیان بەوەداوە، هێزێكی پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان له ناوچه‌ی "چه‌مانكێ"ی سه‌ر به پارێزگای دهۆك له لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیان كراوەتە سه‌ر.
ئەوەش هاتوە، هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه و ئەندامەکانى هێزەکەى پۆلیسى پاراستنى دامەزراوە نەوتیەکان سەلامەتن.
ماوەى چەند ڕۆژێکە بەهۆى تەقاندنەوەى بۆمبێک و تەقەکردن لە هێزەکانى پێشمەرگە لە ناوچەى چەمانکێ کە بووە هۆى گیانلەدەستدانى پێشمەرگەیەک و برینداربونى دوانى تر کێشە کەوتوەتە نێوان هێزەکانى پەکەکە و پێشمەرگەى پارتى و چەندین لایەنیش داواى هێورکردنەوەى باردۆخەکەیان کردوە.