ناس کورد-
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویکردەوە، کاتى کارکردنى کافتریان و ریستۆرانتەکان دیاریکراوە و پێویستە لەمەولا تا کاتژمێر 12 ى شەو کاربکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (5ى تشرینى دووەمى 2020) لە زارى له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بڵاویکردوەتەوە: "به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له زیاتر بڵاوبوونه‌وی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی كاره‌سات، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی رێكاری نوێ خۆپارێزی ده‌گرێته‌به‌ر، پێویسته له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی كاركردندا جێبه‌جێ بكرێت."
باسى لەوەشکردوە: "پێویسته له سه‌رجه‌م دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كاریان تێدا ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردنی دیكه‌دا پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزیبن له به‌كارهێنانی ده‌مامك، ماده‌ی پاكژكردنه‌وه و هه‌روه‌ها رێگری بكه‌ن له دروستبونی قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتن."
سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکان رونیشیکردوەتەوە: "به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان پێویسته كافتریا و ریستۆرانت تا کاتژمێر 12ی شه‌و كاربكه‌ن، لیژنه‌كان به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی به‌دواداچون بۆ ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن، پابه‌ند نه‌بن به كاتی دیاریكراوه‌وه و هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچی بكات ده‌ستبه‌جێ تا كاتێكی نادیار داده‌خرێت."