کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی نەینەوا ئاشكرای كردووە، سوپای عێراق بە نیازە 50 گوندی ناوچە دوورە دەست و سنورییەكانی پاریزگای نەینەوا پڕچەك بكات، مەبەست لێشى بەرگری کردنە لەخۆیان. . لیوا نەجم جبوری فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنەكانی نەینەوا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە: "لە كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ سەرۆك خێڵەكانی گوندەكانی ئەو ناوچانەی كە دوورە دەستن و ناوچەى سنورین، گەیشتوینەتە ئەو بڕیارەی كە فەرمان دەربكەین بۆ پڕچەككردنی دانیشتوانی 50 گوندیان، ئەوەش بۆ بەرگریکردن لە سەر و ماڵى خۆیان لە هەر هێرشێکی گروپە توندڕەوەكان بۆ سەریان ". . ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، "داعش چیرۆكێك بوو كۆتاییهات، ئەوەی ماوە گروپی بچوكن لێرە و لەوێ دەیانەوێت ترس و دڵەڕاوكێ لەو ناوچانە دروستبكەن، بەڵام بە هەوڵى سوپای عێراق و پاڵشتی ڕۆڵەكانی موسڵ بە یەكجاری لەناودەبرێن". . ئەم هەنگاوەى سوپاى عێراق بۆ چەکدارکردنى دانیشتوانى ئەو گوندانە پاش ئەوە دێت کە هێرشە ناوبەناوەکانى داعش بۆ سەر بەشێک لەو گوندانە بەردەوامە کە پێشتر داعشی لێبووە. . .