ناس کورد-
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارییەکى لەبارەى پەسەندکردنى ئۆفەرى زانکۆکان بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى کە ناس کورد بینیوویەتى ئاماژە بەوە کراوە (5ى تشرینى دووەمى 2020)، بەمەبەستى پێدانى دەرفەتى زیاتر بۆ پەسەندکردنى ئۆفەرى زانکۆکانیان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى/ فەرمانگەى پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان/ بەڕێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان، بۆ ماوەى یەک هەفتە واتە لە ئەمڕۆوە (٢٠٢٠/١١/٥) وە تاکو (٢٠٢٠/١١/١٢) دەرفەت دەدرێت بۆ پەسەند (مۆر)کردنى ئۆفەرى زانکۆکانى دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان، بەمەرجێک ئۆفەرەکە لە ساڵى (٢٠٢٠)و پێش ڕێکەوتى (٢٠٢٠/١١/١) واتە پێش ڕاگەیاندنى لیستى نوێى زانکۆکان و بەپێى ڕێنماییەکان وەرگیرابێت، لەدواى ئەو ڕێکەوتەى سەرەوە ئۆفەر و قبوڵەکانى کۆن مۆر ناکرێت.
بەگوێرەى ئاگادارییەکە، پێویستە خوێندنەکە لە سمستەرى یەکەمى ساڵى ئەکادیمى (٢٠٢٠-٢٠٢١) دەستپێبکات.
هەروەها پێویستیشە پێشکەشکار بە دۆکیۆمێنت بیسەلمێنێت کە ئۆفەرەکەى لە ساڵى (٢٠٢٠)و پێش ڕێکەوتى (٢٠٢٠/١١/١) وەرگرتوە، وەکو (ئیمێڵ، وەتس ئەپ، ڤایبر).