گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆدەنگیی لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنى یاسای قەرز ئاشکرا دەکرێت 

2020.11.05 - 14:05
App store icon Play store icon Play store icon
کۆدەنگیی لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنى یاسای قەرز ئاشکرا دەکرێت 

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى هاوپەیمانى فەتح ڕایگەیاند، کۆدەنگیەکى سیاسى لەناو پەرلەمانەوە بۆ تێپەڕاندنى یاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى لەهەفتەى داهاتوودا هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراق کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، عەباس زاملى پەرلەمانتارى فراکسیۆنى هاوپەیمانى فەتح لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند (5ى تشرینى دووەمى 2020)، لەدانیشتنى ڕۆژى شەممەى داهاتوو پەرلەمان خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژە یاساى پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى (قەرزکردن) دەکات و پێدەچێت لەدانیشتنێکى نوێدا کە سەرۆکایەتى دیارى دەکەن دەنگى لەسەر بدرێت.

 

 

زاملى جەختى لەوەش کردەوە، کۆدەنگیەکى سیاسى لەپەرلەمانەوە هەیە بۆ ئەوەى یاساى قەرزەکان تێپەڕێنرێت و چەند بڕگەیەکى ئەو یاسایەش کەمکراوەتەوە لەگەڵ کەمکردنەوەى بڕى ئەو قەرزکردنە کە حکومەت پێشنیارى کردووە.