گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پیلۆسى کاندیدى براوەى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکاى ئاشکرا کرد

2020.11.05 - 10:31
App store icon Play store icon Play store icon
پیلۆسى کاندیدى براوەى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکاى ئاشکرا کرد

ناس کورد- 

سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمەریکا ڕایگەیاند، دوێنێ دواى نیوەڕۆ ئیدى جۆ بایدن لەسەرکەوتنى دڵنیابوویەوە و گەلى ئەمەریکاش بژاردەکانى خۆى بۆ کۆشکى سپى دیاری کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەلێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، نانسى پیلۆسى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمەریکا ڕایگەیاند (5ى تشرینى دووەمى 2020)، دواى نیوەڕۆى دوێنێ چوارشەممە جۆ بایدن دڵنیابوویەوە لە سەرکەوتنى هەڵبژاردنەکەدا.

 

پیلۆسى دەشڵێت، گەلى ئەمەریکى بەڕاشکاوى بژاردەکەى خۆیان لەڕێگەى سندوقەکانى هەڵبژاردنەوە دیاری کرد و جۆ بایدن و کاماڵا هاریسى بۆ کۆشکى سپى هەڵبژارد.

 

سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمەریکا ئەوەشى خستووەتە ڕوو، هەڵبژاردنى جۆ بایدن دەبێتە ڕوداوێکى مێژوویى بەوەى دەنگێکى زۆرى هێناوە و ڕیکۆردى 70 ملیۆن دەنگدەر دەشکێنێت کە ئەوەش زۆرترین ڕێژەى بەدەستهێنانى دەنگدانە.