گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەمچەماڵ؛ ئامارى نوێى کۆرۆنا لەزارى بەڕێوەبەرى تەندروستییەوە

2020.11.05 - 09:46
App store icon Play store icon Play store icon
چەمچەماڵ؛ ئامارى نوێى کۆرۆنا لەزارى بەڕێوەبەرى تەندروستییەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى تەندروستى چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا ئامارێکى نوێى دۆخى کۆرۆناى لە قەزاکە بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى د.فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەرى تەندروستى چەمچەماڵ کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژە بەوە کراوە (5ى تشرینى دووەمى 2020)، لەسەرەتای سەرهەڵدانیەوە تا ئێستا لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ،  7250 پشکنینی تایبەت بەڤایرۆسی کۆڤید 19 ئەنجامدراوە.

 

ئاماژەى بەوەش کرد، 1241 نەخۆش داخڵی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا کراون و 75 کەسیش  بەداخەوە بەم  نەخۆشیە گیانیان لەدەستداوە.

 

بەڕێوەبەرى تەندروستى چەمچەماڵ رونیدەکاتەوە، نزیکەی لەسەدا 25ى ئەو ژمارانە لەدەرەوەی سنوری ئیدارەی چەمچەماڵ وەک کەرکوک ودوز وڕێدار وئەو شوێنانەوە هاتون.