گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ قسەکردن لەسەر دۆخى دارایی داواى میوانداریکردنى کازمى دەکرێت لەپەرلەمان 

2020.11.05 - 09:16
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ قسەکردن لەسەر دۆخى دارایی داواى میوانداریکردنى کازمى دەکرێت لەپەرلەمان 

ناس كورد- 

پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى هاوپەیمانى سائیرون ڕایگەیاند، سەرۆکایەتى پەرلەمان بۆ خستنەڕووى چەند دۆسیەیەکى گرنگ لەوانە دۆخى دارایى عێراق داواى میواندارێتى کازمى کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى فەرمیى عێراق  کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، بەدر زیادى ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند (5ى تشرینى دووەمى 2020)، سەرۆکایەتى پەرلەمان داواى لەئەندامان کردووە بۆ دیاریکردنى کاتێک بۆ  میواندارێتى کردنى مستەفا کازمیى سەرۆک وەزیران بەمەبەستى چەندین دۆسییەى گرنگ لەسەرووى هەموویانەوە دۆسیەى کوشتنى قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیس و پرسى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لەمیواندارى کردنەکەى کازمییدا پەرلەمان تاوتوێ زۆر پرسى تر دەکات لەوانە قەیرانى دارایى و دۆسیەى هەڵبژاردنى پێشوەختە و سەردانەکانى ئەمدواییەى کازمى بۆ دەرەوە و هەروەها دۆسیەى لیژنەکانى لێکۆڵینەوەى حکومەت لەبارەى کوژرانى سولەیمانى و موهەندیسەوە.

 

زیادى جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، لەدانیشتنى هەفتەى داهاتووى پەرلەماندا پرسى کاتى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لەعێراقدا دووبارە دەخرێتەوە ڕوو.