ناس کورد-
حکومەتى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى شەڕ و پێکدادانى هێزەکانى پێشمەرگە و گەریلاکانى پەکەکە لە ناحیەى چەمانکێ بڵاوکردەوە و تیایدا سەرکۆنەى "بەئامانجگرتنى هێزەکانى پێشمەرگە دەکات لەلایەن پەکەکەوە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوەکەى حکومەتى عێراق کە ناس کورد بینیوویەتى ئاماژە بەوە کراوە (5ى تشرینى دووەمى 2020)، بە توندی هێرشەکەی ناو خاکی عێراق ڕەتدەکەینەوە و بەڵێنیش دەدەین سنورێك بۆ هێرشکردنە سەر سەروەری وڵات دابنێین.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر بۆ کۆتایهێنان بەو هێرشانە و پێشێلکردنی ئاسایش و سەروەری وڵات.
(4ى تشرینى دووەمى 2020) لە ناحیەى چەمانکى گرژى سەربازى لەنێوان هێزەکانى پێشمەرگە و پەکەکە ڕویدا و تائێستاش هۆکار و ڕوداوەکانى ڕوون نین، هەردولاش یەکترى بە هەوڵدان بۆ دروستکردنى شەڕ و پێکدادانى سەربازى تۆمەتبار دەکەن.