گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرنامەى کارى دانیشتنى شەممەى پەرلەمان ئاشکرا کرا ’گفتوگۆى یاساى قەرز دەکرێت’

2020.11.05 - 08:28
App store icon Play store icon Play store icon
بەرنامەى کارى دانیشتنى شەممەى پەرلەمان ئاشکرا کرا  ’گفتوگۆى یاساى قەرز دەکرێت’

ناس کورد-

فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ڕۆژى شەممە پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە و تیایدا یاساى تەمویلکردنى کورتهێنانى دارایى گفتوگۆى لەبارەوە دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حەنین قەدۆ، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراق کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند (4ى تشرینى دووەمى 2020)، لە کۆبوونەوەى ڕۆژى شەممەى پەرلەماندا گفتوگۆ لەبارەى یاساى تەمویلکردنى کورتهێنانى دارایى دەکرێت و گفتوگۆکردنەکەش واتاى تێپەڕاندنى یاساکە نییە بەو جۆرەى کە حکومەت دەیەوێت.

 

وتیشى "بەشێوەیەکى گشتى پەرلەمانى عێراق دژى یاساى قەرز نییە بەڵام ئەو بڕە پارەیەى کە حکومەت داواى کردووە بۆ قەرزکردن بڕە پارەیەکى زۆرە و ئەو پێویستى بە نزیکەى 15 تریلیۆن دینارى عێراقى هەیە بۆ گرەنتیکردنى مووچەى فەرمانبەران بەڵام لە یاساى قەرزدا داواى 41 ترلیۆن دینارى کردووە، نازانین ئەو 31 ترلیۆن دینارە زیادەیەى بۆ چییە؟.