گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسێکی عێراقی: خۆتان بۆ لافاو ئامادە بکەن

2020.11.04 - 23:15
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسێکی عێراقی: خۆتان بۆ لافاو ئامادە بکەن

ناس کورد-

کەشناسێکی عێراقی بەپشتبەستن بەنمونەیەکی پێگەی کەش وهەوای ئەمه‌ریکا، پێشبینی دەکات شەپۆلێکی بارانبارینی چڕ بەشێک لەناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، هۆشداری ئەوەشی داوە کە دەبێت هاووڵاتیان لەو ناوچانه‌دا خۆیان بۆ ڕودانی لافاو ئامادە بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سادق عەتییە، کەشناسی دیاری عێراق لەمیانەی بڵاوکردنەوەی بابەتێک لەهەژماری خۆی لە فەیسبوک کەناس کورد بینوویەتی ئاماژەی بەوە کردووە (4ی تشرینی دووەمی 2020)، "بەگوێرەی نمونەیەکی پێگەی کەش و هەوای ئەمه‌ریکا، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارینی چر بەشێک لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە".

 

ئەو کەشناسە عێراقییە هۆشداری ئەوەشی داوە :"کە دەبێت هاووڵاتیان لەو ناوچانه‌داخۆیان بۆ ڕودانی لافاو ئامادە بکەن، کە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت".

 

عەتییە ڕوونیکردوەتەوە:"نمونەی کەش وهەوای ئەمه‌ریکا بەسێ ڕەنگی جیاواز دیاری کراون سور، شین و زیوی، ئەو ناوچانەی کە لە نەخشەکەدا بەڕەنگی سور دیاریکراون پێشبینی ئەوەیان لێدەکرێت زۆرترین ڕێژەی بارانبارینیان تێدا ببارێت کە پێدەچێت ئەوەندە زۆر بێت لافاو لەهەندێ ناوچە ڕوبدات، بۆیە دەبێت هاووڵاتیان لەو ناوچانەدا لەئێستاوە خۆیان بۆ ئەو پێشهاتە ئامادە بکەن.