گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

سەرکردایەتییەکی یەکێتی: هەفتەی داهاتوو کاندیدەکانمان یەکلایی دەکەینەوە

2019.05.09 - 23:13
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردایەتییەکی یەکێتی: هەفتەی داهاتوو کاندیدەکانمان یەکلایی دەکەینەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز بەوتەی ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجوومەنی سەرکردایەتی حزبەکەی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانیان بۆ پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و هەوڵدەدەن لە یەک کۆبوونەوەدا ئەو پرسە یەکلایی بکەنەوە. . مسەتەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە و ئەو لیژنەیەی لە مەکتەبی سیاسی کە بۆ هەڵسەنگاندنی سیڤییەکان پێکهاتبوو سیڤییەکان دەهێننە کۆبوونەوەکە بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانمان بۆ ئەو پۆستانەی لە کابینەی نوێی حکومەت وەریدەگرین". . سەرکردایەتییەکەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵدەدەن لەیەک کۆبوونەوەدا سەرجەم کاندیدەکان یەکلایی بکەنەوە، چونکە ئەوە کارێکە هەرچەندە دوابخرێت، بەڵام لە کۆتاییدا هەر دەبێت بکرێت، بۆیە تا زوو بکرێت باشترە. . لەبارەی کێبرکێی ناو حزبەکەی بۆ وەرگرتنی پۆستەکانی کابینەی نوێ مستەفا چاوڕەش ئاماژەی بەوەکرد، لە ناو هەموو حزبێکدا ناکۆکی و ڕای جیاواز هەیە و لە ناو یەکێتیشدا ئازادی دراوە بە هەموو ئەندامەکان خۆیان بۆ هەر پۆستێک کاندید دەکەن و ناکۆکییەکانیش هێندە گەورە نین بووبێتنە هۆی دروستبوونی کێشە. . بەپێی ڕێکەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، سەرۆکی پەرلەمان، جێگری سەرۆکی حکومەت، جێگری سەرۆکی هەرێم، وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی ڕۆشنبیری و کشتوکاڵ لە گرنگترین ئەو پۆستانەن کە یەکێتی وەریدەگرێت و تا ئێستا هیچ کەسێک بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانە لە ناو یەکێتیدا یەکلایی نەکراوەتەوە. .