گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باس له‌ زامنكردنی موچه‌ی مانگه‌كانی تر ده‌كات 

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ ئاشكرا ده‌كات 

2020.11.04 - 22:35
App store icon Play store icon Play store icon
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ ئاشكرا ده‌كات 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

 ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کۆتایی هەفتەی داهاتوو موچەی فەرمانبەرانی عێراق دابەش دەکرێت، دەشڵێت، بە پەسەندکردنی یاسای قەرز لەلایەن پەرلەمانەوە، حکومەت دەتوانێت شایستە داراییەکانی فەرمانبەران تاکۆتایی ئەمساڵ و مانگەکانی سەرەتای ساڵی داهاتوو مسۆگەر بکات بەبێ کێشە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هۆشیارعەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆناس کورد ڕایگەیاند (4ی تشرینی دووەمی 2020) :"ڕۆژی شەممەی داهاتوو پەرلەمان تاوتوێی یاسای وەرگرتنی قەرز دەکات کە لەلایەن حکومەتەوە پێشکەشکراوە، ئەوەش بەمەبەستی فەراهەمکردنی موچەی فەرمانبەران، بۆیە کۆتایی هەفتەی داهاتوو موچە دابەش دەکرێت".

 

وتیشی :"بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو یاساکە لەلایەن پەرلەمانەوە تێپەڕبکرێت، بەڵام پەرلەمان بڕیاریداوە ڕێژەی قەرزەکە کەم بکاتەوە بەو شێوەیە نەبێت کەحکومەت داوای کردووە، دەبێت قەرزەکە تەنها بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دواکەوتنی موچە بێت".

 

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی عێراق جەختی لەوە کرده‌وە :"بەتێپەڕاندنی یاسای قەرز،حکومەت بەهیچ شێوەیەک کێشەی پێدانی موچەی نامێنیت و دەتوانێت موچەکانی مانگەکانی داهاتووی ئەمساڵ وموچەی مانگەکانی سەرەتای ساڵی داهاتوو مسۆگەر بکات".