گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ دوای کۆمەکی دارایی لە لایەنگرانی دەکات بۆتانە لێدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان

2020.11.04 - 21:59
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ دوای کۆمەکی دارایی لە لایەنگرانی دەکات بۆتانە لێدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان

ناس کورد-

بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی  (CNN) ئەمریکی، بەرپرسانی هەڵمەتی  بانگەشەی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ڕێگەی ناردنی ژمارەیه‌ک نامەی ئەلکترۆنییەوه‌ داوایان لە لایەنگرانیان کردووە کۆمەکی دارایی بۆ جەنگی یاسایی بەمەبەستی تانە لێدان دژبە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان وڵاتەکەیان کۆبکەنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی هەواڵی تۆڕە ئەمریکییەکە کە ناس کورد بە دواداچوونی بۆ کردووە ئاماژە بەوەکراوە (4ی تشرینی دووەمی 2020) لەنامە ئەلکترۆنییەکەدا ترەمپ بەهەوادارانی وتووە :"وەک ئەوەی پێشبینم کرد، دەنگدان لەڕێگەی پۆستەوە بووە بەهۆکاری دروستبوونی ئاڵۆزی، کە پێشتر بەهیچ شیوەیەک ڕووینەداوە، ئەو پرسەش زۆر ڕوونە".

 

ترەمپ لەنامە ئاڕاستەکراوەکاندا ئەوەشی نوسیوە :"چەپڕەوەکان دەیانەوێت، سەرکەوتنی ترەمپ – بینس بڕفێنن، بۆیە داوای هاوکاریتان لێ دەکەم، هەرچەندە تائێستا هیچ چالاکییەکی گوماناوی لە ژماردنی دەنگەکاندا تێبینی نەکراوە".

 

نامە ئەلکترۆنییەکانی بەرپرسانی هەڵمەتی بانگەشەکەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە پێشتر ترەمپ لەهەژماری خۆی لەتویتەر نوسیبوی :"شەوی ڕابردو لەچەند ولایەتێکی سەرەکی من پێشه‌نگ بووم ، بەڵام بەشێوەیەکی جادوویی ئەو پێشەنگییە لەناو چوو".  

 

لەهەڵبژاردنی ئەمجارەدا نزیکەی 100 ملیۆن کەس تەنیا لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا دەنگیاندا، ئەمەش نزیکەی 70%ی کۆی دەنگەکانی هەڵبژاردنی 2016یە، زیاتر لە نیوەی ئەو ژمارەیە لەڕێگەی پۆستەوە دەنگیانداوە، ترەمپ دژی ئەم جۆرە دەنگدانە بوو، چونکە گەڕاندنەوەی دەنگەکان بۆ مەبەستی ژماردن و جیاکردنەوە پێویستی بە کاتە و ترەمپیش ترسی هەیە لەو ماوەیەدا ساختەکاری بکرێت.

 

دۆناڵد ترەمپ رۆژێک دوای هەڵبژاردن لە گومانەکانی لە پرۆسەی جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی بەردەوام بوو، ترەمپ لە تویتەر وتی خەریکن لە هەموو شوێنێک دەنگ بۆ بایدن کۆ دەکەنەوە، ترەمپ دەڵێت لە پەنسلڤانیا، ویسکەنسن و میشیگن دەنگ بۆ بایدن کۆدەکرێتەوە، دەشڵێت "ئەمە بۆ وڵاتەکەمان زۆر خراپە".