ناس كورد-
له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی عه‌قیدێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌مڕۆی ناحیه‌ی چه‌مانكێ ڕونكردنهوه ده‌درێت و جه‌خت له‌وه ده‌كرێته‌وه كه له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
(4ى تشرینى دووەمى 2020) لە ناحیەى چەمانکى گرژى سەربازى لەنێوان هێزەکانى پێشمەرگە و پەکەکە ڕویدا و تائێستاش هۆکار و ڕوداوەکانى ڕوون نین، هەردولاش یەکترى بە هەوڵدان بۆ دروستکردنى شەڕ و پێکدادانى سەربازى تۆمەتبار دەکەن.
له‌شه‌ڕو پێكدادانهكهدا عه‌قیدێكی پێشمه‌رگه به‌ناوی ته‌یب عه‌بدوڵا زێتی بریندار بوو كه چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ كراوه و له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه و چه‌ند وێنه‌یه‌كی برینداربوونی بڵاوكراوه‌ته‌وه.