گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

له‌دوای دابه‌شكردنی موچه‌وه‌ پێشینەیەک دەدرێت بە فەرمانبەران

2020.11.04 - 21:19
App store icon Play store icon Play store icon
له‌دوای دابه‌شكردنی موچه‌وه‌ پێشینەیەک دەدرێت بە فەرمانبەران

ناس کورد-

نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕافیدەینی عێراق ڕایگەیاند، دوای دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە پێشینەیەک دەدەن بە فەرمانبەران، ئاماژەبەوەشکراوە، پێش کۆتایی ئەمساڵ سودی پارە هەڵگیراوەکانی هاووڵاتیان لە لقەکانی بانکەکانیان خەرج دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بانکەعێراقییەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا کەناس کورد بە دواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند (4ی تشرینی دووەمی 2020)، بڕیاردراوە دوای دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی یەکەم، ڕاستەوخۆ پێشینەیەک بدەن بە فەرمانبەران".

 

 بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی بانکی ڕافیدەین بڕیاریشدراوە پێش وەخت سودی ئەمساڵی پارە هەڵگیراوەکانی هاووڵاتیان لە لقەکانی بانکەکانیان  خەرج بکەن، ئەوەش بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی کە لە ئێستادا بەرۆکی هاووڵاتیانی وڵاتی گرتووەتەوە.