گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رابەرێکى دیارى سەلەفى لە کوردستان توشى کۆرۆنا بوو

2020.11.04 - 18:46
App store icon Play store icon Play store icon
رابەرێکى دیارى سەلەفى لە کوردستان توشى کۆرۆنا بوو

ناس كورد-

بەپێى راگەیەنراوێکى کەناڵى ئامۆژگاریی سەلەفییەکان مەلا خەلیل ئەحمەد کەلارى رێبەرى ناسراوى سەلەفى لە کوردستان توشى نەخۆشى کۆرۆنا بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

راگەیەنراوەکە کە "ناس کورد" دیویەتى (٤ تشرینى دووەمى ٢٠٢٠) داوا دەکات خەڵک نزاى خێر بۆ م. خەلیل ئەحمەد بکەن بەهۆى توش هاتنى نەخۆشى کۆرۆنا.

 

ناوبراو یەکێکە لە بانگخوازە سەلەفییە ناودارەکانى دەڤەرى گەرمیان و جگە لەوەیش لەماوەى رابردوودا  د. عەبدوللەتیف سەلەفى و د. خالید ئەحمەدى براى و هەندێ لە مامۆستایانیترى وتاربێژى سەلەفى تووشى هەمان نەخۆشى هاتوون.

 

لەهەندێک ناوەندى عەلمانى و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەخنەى ئەوە لە وتاربێژە ئاینییەکان و سەلەفییەکان بەتایبەت دەگیرێت کە لەسەرەتاى هاتنى پەتاکەدا بە سزاى خوایان لە قەڵەمداوە, تا خۆیان توش بوون, بەڵام هەندێک لەوانە جەخت لەوە دەکەنەوە ئەوان وتویانە "سزایە بێ باوەڕان و تاقیکردنەوەیە بۆ موسوڵمانان".

 

لەم ساڵانەى دواییدا ناکۆکى و ڕاجیایی زۆر کەوتە نێوان مامۆستا سەلەفییەکان, بەو هۆیەشەوە ژمارەیەکیان بایکۆتى کەناڵى ئامۆژگاری ـ یان کرد کە تایبەتە بە بانگەوازى سەلەفى یەکێک لەوانەش مەلا خەلیل ئەحمەدە كە تەنها فایلە دەنگییەكانی لەم كەناڵەوە پەخش دەكرێت.