گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و  یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران نیگه‌رانه‌

2020.11.04 - 17:45
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و  یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران نیگه‌رانه‌

ناس كورد-

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران له‌ باره‌ی روداوه‌كانی ناوچه‌ی چه‌مانكی  نیگه‌رانه‌ و له‌و بڕوایه‌دایه‌ نه‌ده‌بوو په‌كه‌كه‌ وه‌ك لایه‌نێكی هه‌رێمی كوردستان وێنا بكریت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ناس كوردی راگه‌یاند (4ی تشرینی دووه‌می 2020)، پارتی دیموكراتی كوردستان نیگه‌رانه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران.

 

وتیشی، له‌و دوو ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا وه‌ك لایه‌نێك له‌هه‌رێمی كوردستان وێنای په‌كه‌كه‌ كراوه‌ له‌كاتێكدا به‌ بۆچوونی پارتی په‌كه‌كه‌ هێزێكه‌ سنوری چالاكی له‌م هه‌رێمه‌دا نییه‌ و له‌ باكوری كوردستانه.

 

لە ناوچەى چەمانکێ لە نزیک زاخۆ، گەریلاکانی پەکەکە هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و شەڕ و پێکدادان ڕوویدا و پێشمەرگەیەکیش کوژرا. 

 

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد کە لە سەرچاوەیەکی سەربازییەوە (4ی تشرینی دووەمی 2020) وەریگرتووە، "گەریلاکانی پەکەکە هێرشیان کردووە سەر بنکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە چەمانکێ و چەند پێشمەرگەیەکیش بریندار بوون و پێشمەرگەیەکیش کوژراوە." 

 

هاوکات تەلەفزیۆنی فەرمی پارتی ڕایگەیاندووە کە لە هێرشەکەدا "شەهید و بریندار هەن." 

 

سەرچاوەیەکى دیکەى ئیداریی لەو سنورە بە ناس کوردى راگەیاند، کە شەڕ و پێکدادان لە سنورى چەمانکێ روویداوە، پێشمەرگەیەک کوژراوە و دووانی تریش بریندارن.