گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌رزترین ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی به‌ كۆرۆنا تۆماركرد

2020.11.04 - 16:58
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌رزترین ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی به‌ كۆرۆنا تۆماركرد

ناس كورد-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی دۆخی كۆرۆنا له‌ 24 كاتژمێری رابردوو بڵاوكرده‌وه‌ و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ سلێمانی به‌رزترین ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی به‌ كۆرۆنای له‌سه‌ر ئاستی عێراق تۆماركردووه‌.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ناس كورد كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ (4ی تشرینی دووه‌می 2020)، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا تاقیگه‌كانی وه‌زاره‌ت 3574 توشبووی نوێی كۆرۆنایان تۆماركرد و 8479 توشبووش چاكبوونه‌وه‌ و 60 توشبووش گیانیانله‌ده‌ستدا كه‌ له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ 14 گیانله‌ده‌ستدان له‌شاری سلێمانی بوو.