گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى پێشنیازەکان

تەندروستى پێشنیازی ’’داخستنەوەى مزگەوت و شوێنە گشتییەکان’’ ئاشکرا دەکات

2020.11.04 - 15:11
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى پێشنیازی ’’داخستنەوەى مزگەوت و شوێنە گشتییەکان’’ ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

جێگرى بەرێوەبەرى گشتى تەندروستیی سلێمانى رایگەیاند، بەپێی قۆناغەکان رێوشوێن دەگرنەبەر بۆ رێگرى لە بڵاوبوونەوەى زیاترى کۆرۆنا و یەکێک لە پێشنیازەکانیشیان بۆ داهاتوو داخستنەوەى مزگەوت و شوێنە گشتییەکانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێرش سەلیم لە لێدوانێکدا بە ناس کوردى (4ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند، "بەپێی قۆناغ ئیجرائات دەکەین، بەڵام دەمانەوێت بکرێت بۆ ئەوەى رێنماییەکانى خۆپاراستن جێبەجێ بکرێت لەتەواوى شوێنەکان، بۆ قۆناغەکانى داهاتوو ئەگەر رەوشەکە بەم شێوەیە بێت بەدڵنیاییەوە دەکرێت".

 

لەبارەى ئەگەرى داخستنى مزگەوت و شوێنە گشتییەکانەوە، هێرش سەلیم ئاشکرایکرد، ئەوە یەکێکە لەپێشنیازەکانیان بۆ ژورى ئۆپراسیۆنەکان بۆ ئەوەى لەکاتى پێویستدا شوێنە گشتییەکان و مزگەوتەکان دابخرێن، ئەگەر ئامارەکان بەردەوام بن لە هەڵکشان.

 

لەسەرەتاى ئەم مانگەوە رێوشوێنەکان لە هەرێمى کوردستان جارێکى تر توندکرانەوە و سەرجەم قوتابخانەکان داخران، بۆ رێگرى لە بڵاوبوونەوەى زیاترى کۆرۆنا.