گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک ئاشکرایدەکات

هاوردەى بەقاچاخى رەشەوڵاخ ’’10 ملیار دینار بۆ بەرپرسان’’

2020.11.04 - 12:32
App store icon Play store icon Play store icon
هاوردەى بەقاچاخى رەشەوڵاخ ’’10 ملیار دینار بۆ بەرپرسان’’

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، 100 هەزار وڵاخ هاوردە دەکرێت کە بۆ هەر سەرێکى 84 دۆلار وەردەگیرێت و ئەو پارەیەش بۆ بەرپرسانە، دەشڵێت ڕێکارەکانى حکومەت هیچ ڕۆڵێکى لەکەمکردنەوەى قاچاخچێتى لەسنورەکاندا نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دابان محەمەد لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى (4ى تشرینى دووەمى 2020) "هەفتەى پێشوو 100 سەر وڵاخ بە قاچاغ داخڵى هەرێم کراوە، سبەینێش زیاتر لە 200 سەر وڵاخى تر، لە کێلێى و ناوچەکانى دەوربەرى داخل دەکرێ و بە بازگەى فەرمى و بەبەرچاوى حکومەتى هەرێمەوە دەگاتە شوێنى دیارکراو لە سلێمانى".

 

دەشڵێت  "لە هەر وڵاخێک 84 دۆلارى بۆ بەرپرسانە و بڕیارە لە ماوەیەکى کەمدا 100 هەزار وڵاخ داخڵ بکرێت، بەوەش زیاتر لە 10 ملیار دینار دەستى چەند بەرپرسێک دەکەوێت، ماوەى چەند هەفتەیەکیشە کارى قاچاخى ماسى لە دەروازەکان دەستى پێکردوە و لە دواى فەرمى، داخل دەکرێت".

 

ئەو پەرلەمانتارە رەخنە لەڕێکارەکانى ئەمدواییانەى حکومەت لەبارەى دەروازە و خاڵە سنورەکانەوە دەگرێت و باس لەوەدەکات، "بچوکترین کاریگەرى لەسەر ڕێکخستنەوەى دەروازەکان و کەمکردنەوە کارى قاچاخى نەبووە، لە کاتێکدا هەمو ئەمانە و کارى قاچاخى دەروازەکان، کۆمپانیا و ڕێگاکانى ترى بەهەدەردان و گەندەڵى دەروازەکان، بەشێکن لە پارە و داهاتى وەزارەتى دارایى و حکومەتى هەرێم، کە نەیتوانیوە، لەم قەیرانى دارایى و بێ موچەیەشدا کۆیان بکاتەوە و کۆنترۆڵیان بکات".