ناس کورد-
خانەى فەتواى میسرى ماکیاژێکی تەنک بۆ ئەو ئافرەتانەى کە باڵاپۆشن بەڕەوا و شەرعى دەزانێت و دەشڵێت، گەر مەبەستەکە بۆ شاردنەوەى پەڵەکانى دەموچاو بێت ئەوا ڕێگە پێدراو و ڕەوایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دکتۆر ئەحمەد مەمدوح ئەمیندارى فەتوا لە خانەى فەتواى میسرى لەلایڤێکدا کە لە لاپەڕەى فەرمی خۆى لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە و ناس کورد بەدواداچونى بۆ کردووە ڕایگەیاندووە (3ى تشرینى دووەمى 2020) "ئافرەتان هەر بەسروشتى خۆیان حەزیان بەخۆڕازاندنەوەیە و شەرعیش ئەوەى لێ قەدەغە نەکردوون، بەڵکو داواى لێکردوون هەندێ شوێنى جەستەیان دابپۆشن و باڵاپۆشبن".
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ماکیاژکردنى کاڵى لێوەکان یاخود دەموچاو کە وابکات پەڵەى دەموچاوى ئافرەت بشارێتەوە ئەوەى کە پێدەوترێت ماکیاژى کاڵ ئەوا ڕەوایە و ڕەنگە ئەو جۆرە ماکیاژەش زۆر هەستى پێنەکرێت چونکە کاڵە و مەبەست لێى تەنها بۆ داپۆشینى پەڵەکانى دەموچاوە.