گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم دەستی لەکارکێشایەوە

2020.11.04 - 10:49
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم دەستی لەکارکێشایەوە

ناس کورد-

ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژ و هاوکات بەرێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی دەستی لە پۆستەکەى کێشایەوە و لە ڕونکردنەوەیەکدا باس لە هۆکارەکەى دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد عەبدولڕەحمان لە ڕونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەستی ناس کورد کەوتووە (4ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، لە خوێندنی دکتۆرا لە بەشی ئابوری زانکۆی سەڵاحەددین وەرگیراوە و چیتر ناتوانێت ئەو پۆستە بەڕێوەببات، بۆیە دەستی لەکارکێشاوەتەوە.

 

لە ڕونکردنەوەکەدا دەڵێت، "سوپاس بۆ خوای گەورە کە ھەلی ئەوەی پێدام لە خوێندنی دکتۆرا لە بەشی ئابوری زانکۆی سەڵاحەددین وەربگیرێم، بۆ ئەومەبەستە مۆڵەتی خوێندنم کرد لە وەزارەتی دارایی و ئابوری، سوپاس بۆ بەرێزان جەنابی وەزیر و بریکار و تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت و سەرجەم بەرێوبەران و فەرمانەرانی وەزارەت و ستافی بەرێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و راگەیاندن کە لە ماوەی رابردو بەیەکەوە کارمان کرد."

 

"من دەستلەکارھەڵگرتنم لە کارکرد لە بەرێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندن و ھەم لە وتەبێژی وەزارەت بەھۆی دەستپێکردنی خوێندنی دکتۆرام. خوای گەورە پشتیوانی چاکسازیخوازان و چاکەکاران بێت و تەواوی دەرگاکانی خێر و بوژانەوەو کامەرانی لە کوردستانی ئازیزمان بکاتەوە."


جەختی کردووەتەوە کە "ھاوڕێیانی راگەیاندکار بۆ ھەر پرسیارێک پەیوەست بە وەزارەتی دارایی و ئابوری دەتوانن بۆ لەمەودوا پەیوەندی بە کاک نەبەرد فوئاد بکەن ژمارەی تەلەفۆنەکەی: 07500132000."