گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بەرشەلۆنە بەنیازە ئەستێرەیەکی پێشووی بکاتە شوێنگرەوەی ڤاڵڤێردی

2019.05.09 - 21:28
App store icon Play store icon Play store icon
بەرشەلۆنە بەنیازە ئەستێرەیەکی پێشووی بکاتە شوێنگرەوەی ڤاڵڤێردی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسپانیا ڕایدەگەیەنن، یانەی بەرشەلۆنە پلانی داناوە ئەستێرەیەکی پێشووی هێڵی ناوەندی یانەکەی بکاتە ڕاهێنەری یانەکە. . دوای شکستە گەورەکەی بەرشەلۆنە بەرامبەر لیڤەرپول لەقۆناخی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە بەپێویستی دەزانن ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری ئێستای یانەکە دوور بخەنەوە و ڕاهێنەرێکی نوێ بکەنە سەرکردەی یانەکەیان. . ئەمڕۆ زۆرینەی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردۆتەوە، بەرپرسانی بەرشەلۆنە دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو راهێنەرێکی نوێ بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان دەست نیشان بکەن، بۆیە لە هەوڵی ئەوەدان "ڕۆناڵد کیومان"ی یاریزانی پێشووی یانەکەیان و راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی هۆڵەندا رازی بکەن پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنییەکەوە بکات. . سەرچاوە هەواڵیەکان ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئێرنێستۆ ڤالڤێردی نایەوێت واز لە پۆستەکەی نهێنێت، بۆیە لە ئەگەری دوورخستنەوەی ڕاهێنەرەکە، ئەوا پێویستە تەواوی تێچووی گرێبەستەکەی پێ بدرێت. . ڕۆناڵد کیومان ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە ساڵانی 1989 تا 1995 لە ڕیزەکانی بەرشەلۆنە یاری کردووە و لە ساڵی 1992 خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای لەگەڵدا بەدەستهێناوە و لە مێژووی یاریکردنی لەگەڵ بلوگرانا 192 یاری ئەنجامداوە و 62 گۆڵی تۆمارکردووە و لە ساڵی 2002 بەدواوە وێستگەی کاری ڕاهێنەری دەستپێکردووە و ئێستا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندایە. .