گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بەبیانوی زانیاریی ئەمنی’’

گۆڕان لەسەر دەستگیرکراوەکانی هەولێر و بادینان و بزرکردنیان هاتە دەنگ

2020.11.04 - 10:33
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕان لەسەر دەستگیرکراوەکانی هەولێر و بادینان و بزرکردنیان هاتە دەنگ

ناس كورد-

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، چەند کەس لە هەرێم دەستگیرکراون و بێسەرشوێن کراون و مافى دەستوری سەردان و بینیشیان لێ زەوتکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گوڵستان سەعید لە پۆستێکیدا لە فەیسبوک کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە(4ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاندووە، لە هەرێمى کوردستاندا چەندین کەس دەستگیرکراوە و شوێن بزرکراوە بەبیانوى زانیارى ئەمنى و کەسوکار و پارێزەرەکانیشیان ناتوانن بیانبینن.

 

دەشڵێت: "دەبوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان کاری بکردایە بۆ فراوانکردنی مەودای ڕای ئازاد و ئازادی ڕادەربڕین نەک زیندانیکردن و بێسەروشوێنکردن و بزرکردنی مامۆستایان و چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان."



ئەمەى خوارەوە دەقى نوسینەکەى سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕانە:.

 

ئازادی رادەربڕین و خۆپیشاندان دوومافی ئاسایی و یاسایی و دەستوریە  بۆ خەڵکی کوردستان . بەداخەوە  لە کوردستان چەندین خەڵک گیراوە و شوێن بزر کراوە بە بیانوی زانیاری ئەمنی   لەسەر ئەم مافە دەستوریانە لە زیندان دان نە کەس و کاریان دەیان بینێت نە پارێزەرەکانیان . کە دەبوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان کاری بکردایە بۆ فراوانکردنی مەودای ڕای ئازاد و ئازادی ڕادەربڕین نەک زیندانی کردن و بێ سەر و شوێنکردن و بزرکردنی مامۆستایان و چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان لە کاتێکدا ئەو مافانە لە ھەرێمی کوردستان بە یاسا ڕێکخراون کە دەبێ دەزگاکانی جێبەجێکردن پابەندی ئەو یاسایانە بن. دەستاوبرد بکەن لە ئازادکردنیان.