کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دۆناڵد تڕەمپ هۆشداری بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەدات و رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ ئەو وڵاتە بەدوور نازانێت. . دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەدووری نازانێت ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە نێوان وڵاتەکەی و کۆماری ئیسلامی ئێراندا رووبدات. . سەرۆکی ئەمریکا داوای کۆبوونەوەشی لە بەرپرسانی ئێران کرد و ئاماژەی بەوەدا، بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی نوێ سەبارەت بە پڕۆژە ئەتۆمییەکەی ئێران، هەردوو وڵات کۆببنەوە. . لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەندین فڕۆکەی جەنگی و ستافی تایبەتی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بە “زمانێکی زۆر ڕون و جدی” هۆشداری دایە ئێران لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا یان بەرژەوەندی هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە ڕوبەڕووی “وەڵامێکی توند” دەبێتەوە. .