گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دڵنیایی دەدات’’

دارایی پەرلەمان وادەی دابەشكردنی موچەی راگەیاند

2020.11.04 - 08:09
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی پەرلەمان وادەی دابەشكردنی موچەی راگەیاند

ناس کورد-

 

لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق دڵنیاییدایە فەرمانبەران بۆ دابەشکردنى موچەکانیان لەماوەى هەفتەیەک یان کەمتردا و جەختدەکاتەوە قەرزکردن چارەسەرێکى هەمیشەیی نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراق (4ى تشرینى یەکەمى 2020) ، فەیسەڵ عیساوى ئەندامى لیژنەکە رایگەیاندووە، موچەى مانگەکانى داهاتوو تا ناوەڕاستى ساڵى داهاتوو کێشە سەرەکییەکە نییە، بەڵکو کێشەکە پەیوەستە بە ستراتیژیەتى ئابورییەوە.

 

وتیشى "قەرزکردن چارەسەرى کێشەى موچەى مانگێک یان دووان دەکات، بەڵام چارەسەرێکى مەنتیقى نییە بۆ کێشەکانى ساڵانى داهاتوو".

 

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی حکومەتى عێراق لە لێدوانێکیدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (3ی تشرینی دووەمی 2020) رایگەیاند "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری پەیوەندی بە سەرۆکى فراکسیۆنەکانەوە کردووە بۆ ئەوەى هەرچی زووە یاسای قەرزەکان تێپەڕێنرێت لە پەرلەمان."  

  

دەشڵێت، "کازمی وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەى چارەسەرێکی خێرا بدۆزێتەوە بۆ بەپەلە دابەشکردنی موچەی خانەنشینان و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.