گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم بڕگەیە

پەرلەمان وادەی تاوتوێکردنی پرسی پەیداکردنی پارەى بۆ موچەخۆران دیاری کرد

2020.11.03 - 22:03
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان وادەی تاوتوێکردنی پرسی پەیداکردنی پارەى بۆ موچەخۆران دیاری کرد

ناس کورد-

ڕۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و یاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانی داراییش یەکەم بڕگەیە بۆ تاوتوێکردن، بڕگەکە پێویستە بۆ پەیداکردنی پارە بۆ موچەی موچەخۆرانی دەوڵەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەرلەمانی عێراق کارنامەى دانیشتنی ڕۆژی شەممەى داهاتووی (7ی تشرینی دووەمی 2020) بڵاو کردەوە کە بڕگەی یەکەم تایبەتە بە خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پارەدارکردنی کورتهێنانی دارایی، پڕۆژەیاساکە ڕێگە بە حکومەت دەدات قەرز بکات بە مەبەستی پێدانی موچە.

me_ga.php?id=8116

وەزارەتى دارایی عێراق (30ى تشرينى يەكەمى 2020)، بەیاننامەیەکى لەبارەى دواکەوتنى دابەشکردنى موچەى ئەم مانگە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەو داهاتەى لەبەردەستیاندایە ناتوانن خەرجییەکان دابین بکەن و جگە لە بژاردەى قەرز هیچ چارەسەرێکى دیکەیان لەبەردەست نییە تا کۆتایی ئەمساڵ.   


بەپێی بەیاننامەکە کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، چەندین پرسیار لە وەزارەتى دارایی کراوە لەبارەى دواکەوتنى دابەشکردنى موچەى ئەم مانگە، هاوشێوەى موچەى مانگەى رابردوو، ئەوان بەردەوام بەردەوام جەختیانکردووەتەوە کە داهاتى ئێستا بەهۆى دابەزینى نرخى نەوت و پابەندبوونى عێراق بە بڕیارەکانى ئۆپیک بەس نییە بۆ پڕکردنەوەى خەرجییەکان.  

  

رونیشیکردووەتەوە، داهاتى نەوت کەمترە لەپڕکردنەوەى 50٪ى خەرجییەکان، پێشبینیش دەکەن تا داهاتویەکى نزیک ئەو رەوشە بەردەوام بێت.

  

هەروەها چەند پلانێکى خستوەتەڕوو بۆ چارەسەرکردنى ئەو دۆخە، یەکەمیان کورتخایەنە تا کۆتایی ئەمساڵ لە رێگەى قەرزکردن لە بانکە حکومییەکان، لەگەڵ مامناوەند و درێژخایەن لە رێگەى زیادکردنى داهات و کەمکردنەوەى خەرجى و داهاتە نانەوتییەکان.

  

وەزارەتى دارایی دەڵێت، داوایان لە پەرلەمان کردووە رێگەیان پێبدات بۆ قەرزکردنى 41 ترلیۆن دینار تا کۆتایی ئەمساڵ بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنان و دابینکردنى موچە.