گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

روونكردنەوە لەبارەی لێدوانێكی هەڤاڵ ئەبوبەكر دەدات

ڕێكەوت زەكی: شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە شەش ساڵ تەواودەكرێت

2019.05.09 - 20:23
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێكەوت زەكی: شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە شەش ساڵ تەواودەكرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- شەهرام عەزیز ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بە گۆڕینی شێوازی خەرجكردنی بودجەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەدات و رایدەگەیەنێت "ئەگەر بەو شێوەیە بێت ڕەنگە پڕۆژەكە بە شەش ساڵی دیكە تەواو نەبێت". . رێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند:"سەرەتای دیاریكردنی بودجە بۆ پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بڕیاردرا بۆ قۆناغی دەستپێكردنی پڕۆژەكە 90 ملیار دینار تەرخان بكرێت، بەڵام كەمكردنەوەی ئەو بڕە بۆ 50 ملیار دینار كاریگەری لەسەر وادەی تەواوكردنی پڕۆژەكە دەبێت". . زەكی ڕوونیكردەوە، ئەگەر ئەو كۆمپانیایەی پڕۆژەكە جێبەجێدەكات، هەر وەجبەیەك 90 ملیاری وەربگرتایە و بە سێ ساڵ پڕۆژكەی تەواو بكردایە، بەڵام ئێستا هەر وەجبەیەك 50 ملیار وەربگرێت ڕەنگە بە شەش ساڵ پڕۆژەكە تەواو بێت. . ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، پارەی پڕۆژەكە كەمكرابوەوە بەڵام بە هەوڵی چەند ئەندامێكی وەك ئەوان بڕیارەكە هەڵوەشاوەتەوە و پارەكە وەك خۆی لێكراوەتەوە. . ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ناس كورد ئامادەی بوو، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، هیچ بڕە پارەیەك لە بودجەی تەرخانكراو بۆ پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی كەمنەكراوەتەوە و لە ئێستادا 50 ملیار دینار بۆ قۆناغی یەكەم تەرخانكراوە و ئەم هەفتەیەش لیژنەكەی تایبەت بەو پرۆژەیە كۆدەبێتەوە. .