گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: هەستێکی خۆشم هەیە و ئەنجامەکان بە دڵی ئێمە دەبێت

2020.11.03 - 21:12
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ: هەستێکی خۆشم هەیە و ئەنجامەکان بە دڵی ئێمە دەبێت

ناس كورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان ڕایگەیاند، هەستێکی زۆر باشی هەیە و پێی وایە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان زۆر باش دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ترەمپ لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان بە ڕۆژنامەنوسانی (3ی تشرینی دووەمی 2020) وت، "لە هەموو ئەمەریکا دۆخمان باشە، هەستێکی زۆر باشم هەیە لەبارەى ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، پێم وایە ئەمشەو ئێمە ئەنجامێکی زۆر باش بەدەست دەهێنین."

 

دەشڵێت، لە هەموو ئەمەریکا دۆخمان باشە، پێویستە ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش نەخرێتە چەند ڕۆژی داهاتووەوە چونکە هیچ بیانوویەک بۆ دواخستنی نییە.

 

باسی لەوەشکرد، "قسە لەبارەى ڕاپرسییە چەواشەکارییەکانەوە ناکەم."