گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گوێی مرۆڤ هەستی پێ ناکات

دەنگی کۆکەی کۆرۆنا جیاوازە لە کۆکەى ئاسایی؟

2020.11.03 - 20:41
App store icon Play store icon Play store icon
دەنگی کۆکەی کۆرۆنا جیاوازە لە کۆکەى ئاسایی؟

ناس کورد-

زانایانی ئەمەریکی توانویانە ئەلگۆریزمێکى زیرەکیەکى دەستکرد دروست بکەن کە تواناى ئەوەى هەیە دەنگى کۆکەى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە کۆکەى ئاسایى و جۆرەکانى تر جیا بکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕى بی بی سیی بەریتانى بڵاویکردوەتەوە، ئەو ئەلگۆریزمەى دروستکراوە ڕێژەى سەرکەوتنى 98.5%ـە و بۆ ئەو کەسانەى کە بە فەرمى توشبووى کۆرۆنان، هەروەها بۆ ئەوانەى کە نیشانەکانى توشبوونیان نییە 100% سەرکەوتوو بووە.

 

شارەزایان باس لەوەدەکەن، پێویستیان بە ڕەزامەندى لایەنە تایبەتمەندەکان هەیە بۆ ئەوەى ئەو ئەلگۆریزمەى دیزاینیان کردووە بکەن بە ئەپڵیکەیشنێک.

 

جەختیشی کردووەتەوە کە "گوێى ئاسایى مرۆڤ ناتوانێت هەست بە جیاوازى گرنگ لە دەنگى کۆکەى توشبووى کۆرۆنا کە نیشانەکانیان نییە."