گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاوەکو کەی؟

دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕاگیرا

2020.11.03 - 19:28
App store icon Play store icon Play store icon
دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕاگیرا

ناس کورد-

بەهۆی هەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و خراپی دۆخی تەندروستی، دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕاگیرا و وتەبێژی پەرلەمانیش دەڵێت، ڕاگرتنی دانیشتنەکان تاوەکو 15ی ئەم مانگە دەخایەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان (سێشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2020) بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا و ئەو دۆخەی کە هەیە، دانیشتنەکانی پەرلەمان تاوەکو 15ی ئەم مانگە ڕاگیرا."

 

وتیشی، بڕیارەکە تەنها بۆ دانیشتنەکانە، ئەگەرنا دەوامی پەرلەمان ئاسایی دەبێت و کاری لیژنەکانی پەرلەمانیش بەردەوام دەبێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەئێستادا ئامارەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەک بەرزبوونەتەوە کە ڕۆژانە زیاتر لە هەزار توشبووی ڤایرۆسەکە تۆماردەکرێن و زیاتر لە 20 توشبووش گیانلەدەستدەدەن.