گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستی چۆنە؟

سەرۆکی جەزائیر توشی کۆرۆنا بوو

2020.11.03 - 19:26
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی جەزائیر توشی کۆرۆنا بوو

ناس کورد-

سەرۆکایەتى کۆماری جەزائیر بڵاویکردوەتەوە، عەبدولمەجید تبون، سەرۆکى ئەو وڵاتە تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە و لە ئەڵمانیا چارەسەر وەردەگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرۆکایەتى جەزائیر لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (3ى تشرینى دووەمى 2020) دەڵێت، عەبدولمەجید تبون تووشى کۆرۆنا بووە و لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتمەندەکانى ئەڵمانیا چارەسەر وەردەگرێت.

 

ڕونیشکراوەتەوە، "تبون وەڵامى بۆ چارەسەرەکان هەیە و بارودۆخى تەندروستى بەرەو باشبوون دەچێت."

 

پێشتر تەلەفزیۆنى جەزائیر بڵاویکردبوەوە، عەبدولمەجید گواستراوەتەوە بۆ ئەڵمانیا بۆ ئەنجامدانى پشکنینى پزیشکى، ئەوەش دواى ڕۆژێک لە گواستنەوەى بۆ نەخۆشخانە و کەرەنتین کردنى.