گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئازادى بۆ ماڵپەڕە سێکسییەکان’’

خۆپیشاندانێکی جیاواز.. خەڵکی لەدژی بلۆککردنی ماڵپەڕە سێکسییەکان گردبوونەوە

2020.11.03 - 19:14
App store icon Play store icon Play store icon
خۆپیشاندانێکی جیاواز.. خەڵکی لەدژی بلۆککردنی ماڵپەڕە سێکسییەکان گردبوونەوە

ناس کورد-

دوای ئەوەى حکومەتى تایلەند بڕیاری دا بە بلۆککردنی 191 پێگەى سێکسى، خۆپیشاندانیش دژى ئەو کارە دەستی پێکرد و یەکێک لە دروشمەکانى خۆپیشاندەران داواکردنى ئازاییە بۆ یەکێکە لە دیارترین ماڵپەڕە سێکسییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە (سێشەممە، 3ى تشرینى دوەمى 2020)، یۆتیبۆنگ بوناکانتا، وەزیرى ئابوریى ئەلکترۆنى و کۆمەڵگەى تایلەند ئاشکرایکردوە کە 191 پێگەى سێکسیان بلۆک کردوە، ئەوەش لە چوارچێوەى هەوڵەکانە بۆ گەیشتنە ئەو پێگانە و پێگەکانى قومار لەسەر تۆڕى ئینتەرنێت.

 

وەزیرى ئابوریى ئەلکترۆنى و کۆمەڵگەى تایلەند باسى لەوەشکردوە، ئەوپێگانە نایاسایین ئەوەش بەپێى یاساى تاوانى ئەلکترۆنى لە تایلاند.

 

بەهۆى بڕیارەکەى حکومەتەوە، خۆپیشاندان لەو وڵاتە بەڕێوەچوو و خۆپیشاندەران یەکێک لە دروشمەکانیان بریتییە لە ئازدى بۆ ماڵپەڕە سێکسییەکان، یەکێک لە دیارترین ئەو ماڵپەڕە سێکسیەکانەش پێشتر بڵاویکردبوەوە لەساڵى پێشوو زۆرترین بینەرى لە تایلاند هەبووە لە جیهاندا.