گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەک لەبارەی بارانبارین

هۆشدارییەک لەبارەی یەکەم بارانبارین لە هەرێم

2020.11.03 - 17:21
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لەبارەی یەکەم بارانبارین لە هەرێم

ناس کورد-

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە بارینی یەکەم بارانی پایز هۆشداری بە شۆفێران دەدات و دەڵێت، تەڕبوونی شەقامەکان بەیەکەم باران لەگەل بۆمبێک جیاوازی نییە، بۆیە داوادەکات شۆفێران زۆر ئاگاداربن لە شۆفێری کردندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (سێشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2020) لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی پەیامێکی ئاڕاستەی شۆفێران کردووە و دەڵێت: "تکایە زۆر ئاگاداری یەکەم بارانی پایزە بن، چونکە تەڕبوونی شەقامەکان بەیەکەم باران لەگەل بۆمبێک جیاوازی نیە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " تکایە هێمن بن، برێکی لەناکاو مەکەن، بەلەناکاو رێرەو مەگۆرن، ماوەی بێوەیی زیاتر جێبهێلن لەنێوان ئوتومبێلەکان."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 40 ڕۆژ بەسەر دەستپێکردنی وەرزی پایزدا، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی لەم هەفتەیەدا بە ئەگەرێکی زۆر بارانبارین دەستپێدەکات.