گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستی چۆنە؟

ڕونکردنەوەیەک لەبارەى بردنەدەرەوەى فرسەت سۆفی بۆ دەرەوەى وڵات

2020.11.03 - 17:20
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەیەک لەبارەى بردنەدەرەوەى فرسەت سۆفی بۆ دەرەوەى وڵات

ناس کورد-

نوسینگەی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، خەڵکی دڵنییا دەکەنەوە کە ناوبراو ئێستا لەدەرەوەی وڵات لە نەخۆشخانەیە و لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە و تەندروستیی جێگیرە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە نوسینگەی پارێزگاری هەولێر (3ی تشرینی دووەمی 2020) بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، "دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ناجێگیری دۆخی تەندروستی، د.فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کرا بۆ وەرگرتنی چارەسەر، لێرەو لەوێ چەند پەیجێکی چەواشەکار و کەسانێکی نابەرپرس و بێئاگا لەبارەی دۆخی تەندروستی بەڕێز پارێزگاری هەولێر هەواڵ و زانیاری بڵاودەکەنەوە."

 

دەشڵێت، "وێڕای ڕەتکردنەوەی هەموو ئەو دەنگۆ و هەواڵ و زانیارییە نادروستانەی بڵاوکراوەتەوە، هاوڵاتییان و هاوشارییانی خۆشەویستی شاری هەولێر بەتایبەتی و هەرێمی کوردستان بەگشتی دڵنییا دەکەینەوە، د.فەرسەت سۆفی، ئێستا لەدەرەوەی وڵات لەنەخۆشخانەیە و لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە و تەندروستیی جێگیرە، هەموو ئەو زانیاریی و هەواڵانەی لەبارەی تەندروستیی بەڕێزیانەوە لێرەو لەوێ دەگوترێ دوورە لەڕاستی و جگە لەبڵاوکردنەوەی چەواشەکاریی و شێواندنی ڕاستییەکان، شتێکی دیکە نییە."