ناس کورد-
لەناو بازاڕی شاری هەڵەبجەی شەهید، دەنگدان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و هاووڵاتیان دەنگ دەدەن بە یەکێک لە دۆناڵد ترەمپ یاخود جۆ بایدن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە (3ی تشرینی دووەمی 2020) هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت و هەریەک لە دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان و جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان کێبڕکێیەکی توند لەسەر چوار ساڵی داهاتووی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکەن.
ئەوەی جێی سەرنجە، لە هەرێمی کوردستان و لەناو شاری هەڵەبجەی شەهید، هاووڵاتییەک سندوقێکی داناوە و داوا لە ھاووڵاتیان دەکات دەنگ بدەن بە کاندیدانی سەرۆکی ئەمریکا.