ناس کورد-
وتەبێژی سەرۆکی حکومەتی هەرێم وردەکاری بڕینی موچەی نایاسایی 16 هەزار و 505 موچەخۆر ئاشکرادەکات و ڕایگەیاند، نزیکەی چوار هەزار کەس فەرمانبەرن و موچەی خانەنیشینیش وەردەگرن، هەروەها زیاتر لە پێنج هەزار کەس دوو موچەی خانەنشینی وەردەگرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەمیر هەورامی، وتەبێژی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەیسبوی فەرمیی خۆی بڵاویکردەوە، بەپێی داتا و ئامارەكانی بایۆمەتری (١٠٦٨٣٩) كەس زیاتر لە مووچەو منحەیەک وەردەگرن كە زۆربەیان بە یاسا رێكخراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ١٦٥٠٥ كەسیان فرەمووچەی نایاساییان ھەیە و بەپێی بڕگەی دووەم لە ماددەی (٣)ی یاسای چاکسازی بە نایاسای هەژماردەکرێن كە بەمشێوەیە پۆلێن كراوون:
- (١١٣٨) كەس دووبارە تۆمار کراون وەک فەرمانبەر. واتە دوو مووچەی فەرمانبەرییان ھەیە.
- (٣٨٩١) وەک فەرمانبەر و خانەنشین تۆمار کراون. واتە مووچەیەكی فەرمانبەری وەردەگرن و مووچەیەكی خانەنشینی.
- (٥٧٣٤) دووبارە لە خانەنشین تۆمار کراون. واتە دوو مووچەی خانەنشینی وەردەگرن.
- (٥٧٤٢) دووبارە لە کاروباری کۆمەڵایەتی تۆمار کراون. واتە دوو مینحەی وەزارەتی كار وەردەگرن.