ناس کورد-
وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌باره‌ى ڕه‌وشى ته‌ندروستى هۆشدارى بە هاووڵاتیان دەدات و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، دوو جۆر توشبووی کۆرۆنا هەیە و جۆرێکیان لەدوای 90 ڕۆژ نیشانەکانی دەردەکەونەوە، دەشڵێت، 90%ى ئه‌و كه‌سانه‌شى تووشى پەتاکە ده‌بن، نیشانه‌یان هه‌یه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیى هەرێم بە میدیای فەرمیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی ڕاگەیاند: "ئێستا دوو جۆر تووشبووى په‌تاى كۆرۆنا هه‌یه، یه‌كێكیان تووشبوونى ئاسایی په‌تاكه، ئه‌وه‌ى دیكه‌شیان پێى ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى نیشانه‌كانى كۆرۆنا، كه ئه‌و كه‌سانه له ماوه‌ى 90 ڕۆژدا نیشانه‌كانى كۆرۆنایان لێ به‌دیار ده‌كه‌وێته‌وه".
وتیشی، چڕى په‌تاكه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا زۆر بووه و خێرا بڵاوده‌بێته‌وه، ئێستا 90%ى ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشى كۆرۆنا ده‌بن، نیشانه‌یان هه‌یه.
وەزیری تەندروستیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد: "به‌شێكى زۆرى ئه‌و كه‌سانه‌ى گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ن كه دره‌نگ سه‌ردانى نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن و كاتێك دێن، ڤایرۆسه‌كه له جه‌سته‌یان ته‌شه‌نه‌ى كردووه و له‌ده‌ست ده‌رچووه، بۆیه ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشى كۆرۆنا بوون، یان نیشانه‌ى په‌تاكه‌یان هه‌یه، زوو سه‌ردانى پزیشكى پسپۆڕ و نه‌خۆشخانه بكه‌ن، هه‌روه‌ها نه‌هێڵن ڤایرۆسه‌كه ته‌شه‌نه بكات و بگاته به‌شى خواره‌وه‌ى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دان، چونكه كاتێك كۆرۆنا ده‌گاته سییه‌كان، ئه‌و كاته ڕه‌نگه چاره‌سه‌ركردن قورس بێت".
له‌باره‌ى پلانه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، وەزیری تەندروستیی هەرێم باسی لەوەکرد: " ئێمه له هه‌موو قۆناغه‌كان پلانى تایبه‌تمان هه‌بووه، پلانه‌كان له ماوه‌ى ڕابردوودا به ڕێكوپێكى جێبه‌جێكراون، ئێستاش پلانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی بریتییه له دابینكردنى پێداویستیى ته‌ندروستیى گشتگیر بۆ ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردنى تووشبوانى كۆرۆنا، هه‌روه‌ها بۆ دابینكردنى پێداویستیى ته‌ندروستى بۆ وه‌رزى پاییز و زستان پلانى تایبه‌تمان هه‌یه و حكوومه‌تىش بوودجه‌ى مانگانه دابین ده‌كات."
د. سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەشكرد: "هەموو ئەوانەش گرنگیى ئه‌وتۆیان نابێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پابه‌ندى ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى نه‌بن، داوا لە هاووڵاتیان دەکەم ئه‌گه‌ر زۆر پێوست نه‌بێت، له ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و خۆیان له قه‌ره‌باڵغى بپارێزن، هه‌روه‌ها ماسكیش به‌كار بهێنن."
لەئێستادا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم بەشێوەیەک زیادیکردووە کە ڕۆژانە زیاتر لە هەزار توشبووی کۆرۆنا تۆماردەکرێن و زیاتر لە 20 توشبووش گیان لەدەستدەدەن.