ناس کورد-
هەردوو پارێزگاى سلێمانى و هەولێر لەسەر ئاستى عێراق زۆرترین رێژەى مردنیان بە کۆرۆنا تۆمارکرد، لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى تەندروستى عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاند ( 3 تشرینی دووەمی 2020)، 3595 توشبووى نوێ تۆمارکراوە، لەگەڵ 2979 حاڵەتى چاکبوونەوە، 31 گیان لەدەستدا.
بەپێی ئامارەکە، سلێمانى هەولێر لە ئامارى مردندا لەسەرەوەى ریزبەندییەکەن، هەروەها دهۆک و هەولێر لە ریزبەندى توشبوندا لە پلەى دووەم و سێیەمدان.
.