گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵەکانى سیستمى ئەلیکترۆنى دیاریدەکات

لیژنەى پەروەردە ئەگەرى ’’نەکردنەوەى قوتابخانەکان’’ لەمانگى داهاتوودا ئاشکرا دەکات

2020.11.03 - 13:43
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى پەروەردە ئەگەرى ’’نەکردنەوەى قوتابخانەکان’’ لەمانگى داهاتوودا ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

 

 بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، مەرج نییە مانگى داهاتووش دەرگاى قوتابخانەکان بکرێنەوە، بەهۆى هەڵکشانى بەردەوامى ئامارەکانى کۆرۆناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گەلاوێژ عوبێد، پەرلەمانتارى پارتى و بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە بە پێگەى فەرمى حزبەکەى راگەیاندووە (3 تشرینی دووەمی 2020) "بڕیارە لە سەرەتای مانگی داھاتوودا دیسان ھەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی بكرێت و راپۆرتێك لەبارەی رەوشی تەندروستی ئامادە دەكرێت، كە لە چوارچێوەی ئەو راپۆرتەدا دواتر بڕیار لەسەر كردنەوەی دەرگای  قوتابخانەكان دەدرێت".

 

لەبارەى سیستمی ئەلیكترۆنی، گەلاوێژ عوبێد وتى "بە شێوەیەكی گشتی پڕۆسەكە باشە، سەرەڕای ھەندێ گلەیی، بۆ نموونە ھەندێ ماددە ھەن نەخراونەتە نێو سیستمی ئەلیكترۆنی".

 

رونیشیکردەوە "ئەو مامۆستایانەی وانەكان دەڵێنەوە، ھەموو قوتابییەك لێیان تێناگات، بە تایبەتی لەوانەی ئینگلیزیدا، ھەڵەی زۆریش ھەیە لەو سیستمەدا و پێویستە كار بۆ باشتركردنی بكرێت".

 

سەرەتاى ئەم مانگە، لیژنەى باڵاى کۆرۆنا لە هەرێم بڕیاریدا دەرگاى سەرجەم قوتابخانەکان دابخرێن و مانگى داهاتوو دوبارە هەڵسەنگاندن بۆ رەوشەکە بکرێت و بڕیارى دیکە بدرێت.

 

بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بە ناس كوردی ڕاگەیاند (2ی تشرینی دوووەمی 2020)، ئەگەر ئومێدێك هەبێت كە وەرزی دووەم دەوام دەست پێبكرێتەوە دەكرێت دەوامی ساڵ بەو وەرزە و بە مانگێك دوای ئەوەش كۆتایی پێبهێنرێت و ساڵێكی پێ تەواو بكرێت.  

  

سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان، بەكر محەمەد ڕونیكردەوە، ئەگەر رۆژی 1ی كانونی یەکەم دەوام دەست پێبكاتەوە، هەموو ساڵنامە و وادەكانی تاقیكردنەوەكانیش دەگۆڕدرێن و بەپێی كاتەكەیە رەنگە تاقیكردنەوەكان نیوەی وەرز نەبێت و بەوەرزێك كۆتایی پێ بهێنرێت.  

  

وتیشى، ئەگەر دەوامیش رۆژی 1ی كانوونی یەكەم دەستی پێنەكردەوە ئەو كاتە دەبێت لە دەستپێكردنی دەوام و بەردەوامیدان بەدەوام بڕیار لەتاقیكردنەوەی ئەو وەرزە بدرێت.  

  

پێشتر وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەمی ئەمساڵی بڵاوكردەوە كە لەمانگی كانوونی دووەمی 2021 دەست پێدەكات.