ناس کورد-
ئەندامێکی ئەنجومەنی کۆمسیاران لەکۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کۆمسیۆنی باڵای سەرخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان لە لەراگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتوە رایگەیاند ( 3ی تشرینی دووەمی 2020) "سیاح عبداللە کورەچی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران لەکۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایی کردووە".
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، تائێستا زیاتر 78هەزار کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش زیاتر لەدوو هەزار و500 کەس گیانیان لەدەستداوە.