گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سعودیه‌؛ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری نوێی ئه‌منی لەنزیک مزگەوتی حەره‌می مەکە 

2020.11.03 - 12:50
App store icon Play store icon Play store icon
سعودیه‌؛ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری نوێی ئه‌منی لەنزیک مزگەوتی حەره‌می مەکە 

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی سعودی بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە بەربەستی کاتیان لەسەرئەو ڕێگایانە داناوە کە بە ئاڕاستەی گۆڕەپانی مزگەوتی حەره‌می مەکی دەرۆن، ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا تەنها ڕێگە بە پیادە دەدەرێت بەو ڕێگایەدا بڕۆن ورێگری کراوە لەهەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک بەو ئاڕاستەیەدا  بڕوات یاخود ئەو ڕێگایە بەکاربهێنن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 بەگوێرەی هەواڵیکی ڕۆژنامەی "وتەن"ی سعودی کەناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە ( 3ی تشرینی دووەمی 2020)، "هێزە ئەمنییەکانی سعودیە بەربەستی کاتیان لەسەرئەو ڕێگایانە داناوە کە بە ئاڕاستەی گۆڕەپانی مزگەوتی حەره‌می مەکی دەڕۆن".

 

 ئاماژە بەوەشکراوە، "لەئێستادا تەنها ڕێگە بە پیادە دەدەرێت بەو ڕێگایەدا بڕۆن و رێگری دەکرێت لەهەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک ئەو ڕێگایە بەکاربهێنن، لەمپەڕی دەستکردیش لەسەر ئەو ڕێگایانەی کە بەرەو ئاڕاستەی مزگەوتی حەره‌م دەرۆن دانراوە بۆ ئەوەی خێرایی ئۆتۆمبێلەکان کەم بکرێتەوە".

 

 ڕێکارەکانی هێزە ئەمنییەکانی سعودیە لە کاتێکدایە کە پێش چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئۆتۆمبێلێک بەهۆی تیژڕەوی و لەدەستدانی کۆنترۆڵ خۆی کێشا بەدەرگایەکی شورای دەرەوەی مزگەوتی حەره‌می مەکە کە بەدووری 200 مەتر لە ناوەندی حەره‌مەکەوە دوور بوو".