ناس كورد-
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی عێراق ڕونكردنهوه له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می فه‌رمانبه‌ران ده‌دات و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه وه‌زیری دارایی ده‌توانێت بۆ ئه‌و كاره قه‌رز بكات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی فه‌رمی كه ناس كورد به‌دواداچوونی بۆ كردووه ڕایگه‌یاند (3ی تشرینی دووه‌می 2020)، وەزیری دارایی دەتوانێت بۆ دابینکردنی موچە پەنا ببات بۆ قەرزێکی کاتی، چونکە ئەو کارە لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانیدایە".
كۆچه‌ر سه‌رسوڕمانی خۆی له‌باره‌ی ئه‌نجامنه‌دانی ئه‌و كاره له‌لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، حکومەت لە ئێستادا نزیکەی چوار تریلیۆن و 500 ملیاردینار پارەی لەژێر دەستدایه، بەڵام بۆ دابەشکردنی تەواوی موچەی فەرمانبەران پێویستی بە زیاتر له تریلیۆن و500 ملیاری دیکەی ترهەیە.