گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ڕێگەیەوە بە ئاسانی پرۆسەکانی وەبەرهێنان ئەنجام ده‌دات

بانکی ناوەندی عێراق هه‌ژماریكی بانكی له‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی جیهانی ده‌كاته‌وه‌

2020.11.03 - 12:17
App store icon Play store icon Play store icon
بانکی ناوەندی عێراق هه‌ژماریكی بانكی له‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی جیهانی ده‌كاته‌وه‌

ناس کورد-

 بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای کرد، هەژمارێکی بانکی لە دامەزراوەی "یۆرۆکلیر"ی جیهانی کردووەتەوە کە دەتوانێت لە ڕێگەیەوە بە ئاسانی پرۆسەکانی وەبەرهێنان ئەنجام بدات بەبێ ئەوەی پێویستی بە ڕێککەوتن هەبێت لەگەڵ سەرچاوەکانی دراو کە ئەوەش وا دەکات تێچووی پارێزگاریکردن لە قەواڵە دارایییەکان کەمتر بکاتەوە و بەئاسانیش بەدواداچوونیان بۆ بکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیاندراوێکدا، بانکی ناوەندی عێراق کەوێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە ئاشکرای کرد (3ی تشرینی دووەمی 2020) هەژمارێکی بانکی لە دامەزراوەی " یۆرۆکلیر"ی جیهانی کردووەتەوە کە دەتوانێت لەڕێگەیەوە بەئاسانی پرۆسەکانی وەبەرهێنان ئەنجام بدات بەبێ ئەوەی  پێویستی بەوە هەبێت ڕێککەوتن لەگەڵ سەرچاوەکانی دراو بکات، ئەوەش وا دەکات تێچووی پارێزگاریکردن لە قەواڵە دارایییەکان کەمتر بکاتەوە و بەئاسانیش بە دواداچوونی بۆ بکرێت".

 

 ئاماژە بەوەشکراوە، "پێشتر پڕۆسەکە لەڕێگەی بانکە ناوەندییەکانی وڵاتانەوە ئەنجامدەدرا کەئەوەش بەخۆی تێچوویەکی زۆری لێدەکەوتەوە سەرباری بوونی چەند ڕێکارێکی بانکی ئاڵۆز، بۆیە ئەم هەنگاوەی کە لە ئێستادا بانکی ناوەندی عێراق پەیڕەوی دەکات زیاتر پرۆسەکانی وەبەرهێنان لەعێراق کاراتر دەکات".