گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆخى تەندروستى چۆنە؟

لێدوانێکى فەرمى لەبارەى رەوانەکردنى فرسەت سۆفى بۆ دەرەوەى وڵات

2020.11.03 - 11:28
لێدوانێکى فەرمى لەبارەى رەوانەکردنى فرسەت سۆفى بۆ دەرەوەى وڵات

ناس کورد-

سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر رایگەیاند، فرسەت سۆفى پارێزگارى شارەکە بەهۆى ناجێگیرى دۆخى تەندروستییەوە رەوانەى دەرەوەى هەرێم کراوە.

 

عەلى رەشید لەراگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاند (3ی تشرینی دوووەمی 2020)، "ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر  غەمبارە بە ناجێگیری تەندروستی برای ئازیزمان فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەهۆی ئەو پەتا نه‌گریسەوە و ئەمشەو بەمەبەستی چارەسەر سەفەری دەرەوەی وڵاتی کرد".

 

رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2020، نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر توشبوونی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێری بە کۆرۆنا ڕاگەیاند.  

  

ڕاگەیاندنی نوسینگەی فرسەت سۆفی وتی، "دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ بەرێز د.فەرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر دەرکەوت کە دەرەنجامەکەی پۆزەتیڤە و بەرێزیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە."  



دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر غەمبارە بە ناجێگیری تەندروستی برای ئازیزمان فرسەت صۆفی پارێزگاری هەولێر بەهۆی ئەو پەتا نگریسەوە و ئەمشەو بەمەبەستی چارەسەری سەفەری دەرەوەی وولاتی کرد

 

لە خودای پەروەردگار داواکارین و نزادەکەین بەتەندروستیەکی باش بگەڕێتەوە ناو ماڵ و منداڵی و سەرکارەکەی خۆی بۆخزمەتی هەولێری پایتەخت.. شفا لای تۆیە پەروەردگار ... شفای بەپەلە بۆ دکتۆر فرسەت و سەرجەم نەخۆشانی کوردستان و عیراق و جیهان بنێری و ئەم پەتایە بسڕیتەوە لەگۆی زەوی

بەناوی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر  لە یەزدان داواکارین شفای پارێزگاری هەولێر دکتۆر فرسەت سۆفی بدەیت. امین یارب العالمین

ئەندازیار

د.علی رەشیدخۆشناو

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەوڵێر

۳ی نۆڤێمبەر ۲۰۲۰