گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

90 لەکۆى هەر 100 توشبوویەک

ئامارێکى مەترسیدار لە تەندروستى هەرێمەوە لەبارەى دۆخى توشبووان

2020.11.03 - 11:00
ئامارێکى مەترسیدار لە تەندروستى هەرێمەوە لەبارەى دۆخى توشبووان

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى هەرێم رایدەگەیەنێت، دۆخى تەندروستى زۆرینەى توشبووانى کۆرۆنا ناجێگیرە و پێویستیان بە ئۆکسجینە.

 

ئاسۆ حەوێزى، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بە ناس کوردى راگەیاند  (3ی تشرینی دوووەمی 2020)، تەواوى نەخۆشخانەکان پڕ بوون لە توشبوو، تواناى وەرگرتنى توشبووى دیکەیان نەماوە، مەگەر ئەوانەى حاڵەتیان زۆر خراپ بێت.



وتیشى "ئێستا توشبووى سوک و مامناوەند زۆر کەمە، ئەوانەى لە نەخۆشخانەکانن زۆربەى دۆخیان قورسە، بەگشتى لەکۆى هەر 100 توشبوویەک، 90 یان پێویستیان بە ئۆکسیجنە".



لەبارەى کاریگەریی رێوشوێنە نوێیەکانەوە، ئاسۆ حەوێزى باسى لەوەکرد، مانگى داهاتوو کاریگەرییەکەى دەردەکەوێت و ئەوکات بریارى دیکە دەدرێت.



وەزارەتی تەندروستیی هەرێم (2ی تشرینی دوووەمی 2020)، دەستنیشانکردنی ١١٣٧ توشبووی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشكرد، ٥١٣ توشبوو چاکبوونەتەوە و ٢٦ توشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە ٢٥٠٠ کەسی تێپەڕاند.

 

سەرەتاى ئەم مانگە لیژنەى باڵاى روبەڕووبونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم رێوشوێنەکانى توندکردەوە بۆ بەرگرتن لەبڵاوبوونەوەى خێراى ڤایرۆسەکە و بڕیاریدا دەرگاى ناوەندەکانى خوێندن بەتەواوى دابخرێت.