گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی و زانیارى نوێ

بەغدا شاندێکى باڵا دەنێرێتە هەرێم و هەفتەیەک دەمێننەوە

2020.11.03 - 10:42
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا شاندێکى باڵا دەنێرێتە هەرێم و هەفتەیەک دەمێننەوە

ناس کورد-

سەرۆکى دەستەى ئامارى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، سەردانە چاوەڕوانکراوەکەى شاندى بەغدا بۆ هەرێم بەمەبەستى تاوتوێکردنى پرسى سەرژمێرى گشتییە کە تا ئێستا لە هەرێم هیچ ئامادەکارییەکى بۆ نەکراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سیروان محەمەد، بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند (3ی تشرینی دوووەمی 2020)، شاندەکە بڕیاربوو هەفتەى رابردوو بگاتە هەرێم، بەڵام سەردانەکە بۆ هەفتەى داهاتوو دواخراوە.

 

وتیشى شاندەکە ماوەى هەفتەیەک لە هەرێم دەمێنێتەوە و لەگەڵ دەستەى ئامار کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنى پرسی فۆرمى سەرژمێرى و میکانیزمى ئەنجامدانى پڕۆسەکە.

 

سیروان محەمەد دەڵێت، هێشتا هیچ ئامادەکارییەک لە هەرێم نەکراوە بۆ ئەنجامدانى سەرژمێرى کە بڕیارە کۆتایی ساڵى داهاتوو لەسەرتاسەرى عێراق بەڕێوەبچێت.

 

رونیشیکردەوە، ئەو پرسە رەهەندى سیاسی هەیە، وەکو ئەنجامدانى سەرژمێرى لەناوچە جێناکۆکەکان.

 

سیروان محەمەد ئەوەشى خستووەتەڕوو، لەهەرێم لیژنەیەک پێکهێنراوە بە سەرۆکایەتى وەزیرى پلاندانان بۆ پرسی سەرژمێرى، لیژنەکە پێشنیازەکانى بۆ ئەنجومەنى وەزیران بەرزدەکاتەوە بەمەبەستى تاوتوێکردنى لەگەڵ بەغدا بۆ گەیشتن بە میکانزیمى ئەنجامدانى پرۆسەکە لەناوچە جێناکۆکەکان.

 

بڕیاربوو سەرژمێری گشتنی دانیشتوانی عێراق لەمانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پڕۆسەکە دواخرا بۆمانگی ئەیلولی 2021.  

 

عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عێراق لەلێدوانێکی تایبەتدا بە ناس کوردی ڕایگەیاند ( 2ی تشرینی دوووەمی 2020)، "هەفتەی داهاتوو شاندێکی دەستەی ئاماری ناوەندی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، سەردانەکەش بەمەبەستی خۆ ئامادەکردنە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان کە بڕیارە لە مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتووا ئەنجامبدرێت".  

 

وتیشی، "بڕیارە بەهەماهەنگی سندوقی نیشتەجیبوونی سەر بەنەتەوە یکگرتووەکان و دەستەی ئاماری ناوەندی عێراق ناوەندێکی پێشکەوتووی ئاماری ئەلکترۆنی لە شاری هەولێر بکرێتەوە، سەردانی شاندەکەش بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسەیە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم".  

 

دوایین سەرژمێری فەرمی وگشتگیر کە لە عێراقدا ئەنجامدراوە لەساڵی 1987 دا بووە، لەوکاتەوە سەرژمێرى لەو شێوەیە ئەنجامنەدراوە.