گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینی كه‌شناسێكی دیار بۆ واده‌ی بارانبارین له‌ هه‌رێم و عێراق 

2020.11.03 - 10:12
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینی كه‌شناسێكی دیار بۆ واده‌ی بارانبارین له‌ هه‌رێم و عێراق 

ناس كورد- 

 کەشناسێکی دیاری عێراقی پێشبینی دەکات، سبەی ودوو سبەی شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان وناوچەکانی خۆرئاوا وناوەڕاستی عێراق بگرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی هاتنی تۆپەڵە هەوایەکی ساردەوە لە تورکیا، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی به‌رچاو دادەبەزن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

واسق سەلامی، شارەزای عێراقی لە بواری کەشناسی لەمیانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له‌هەژماری خۆی لە فەیسبوک کە ناس کورد بینیویەتی ڕایگه‌یاند (3ی تشرینی دووەمی 2020)، پێشبینی دەکرێت سبەی و دووسبەی شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی خۆرئاوا و ناوەڕاستی عێراق بگرێتەوە".

 

 ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی هاتنی ئەو نزمە پاڵە پەستۆیەی کە لەتورکیاوە ڕووی کردووەتە ناوچەکە کە هاوشانە لەگەڵ هاتنی تۆپەڵە هەوایەکی سارد، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی به‌رچاو دابەزین بەخۆیانە ببینن".

 

سەلامی  نوسیوتی :"بەهۆی ئەو نزمە پاڵە پەستۆیەی کە لە تورکیاوە ڕووی لەناوچەکە کردووە  پێشبینی دەکرێت بارانێکی بچربچری بە بروسەکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، ناوەڕاست و خورئاوای عێراق  بگرێتەوە".

 

 ئەو کەشناسە عێراقییە پێشبینی ئەوەشی کردووە :" نزمە پاڵە پەستۆیەکی دیکە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ڕوو لەعێراق دەکات، بۆیە پێشبینی دەکرێت شەپوڵێکی توندی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی وڵات بگرێتەوە".