ناس كورد-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی هێرشبه‌رانی كافتریایه‌كی ناحیه‌ی عه‌نكاوه بڵاوكرده‌وه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ناس كورد كه‌وتووه ئاماژه به‌وه كراوه (3ی تشرینی دووه‌می 2020)،دوا بەدوای بڵاو بوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە کەناڵێکی راگەیاندن کە چوار کەس ھێرش دەکەنە سەر کافتریایەک لە ناحیەی عەنکاوە بۆ رۆژی دواتر ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد بەناوی(لقمان حکمەت)،وە لە بەدواداچونێکی زۆری ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر تۆمەتباری دووەم بەناوی (رێکان خورشید)کە ناسراوە بە (رێکۆ خەیلانی)خۆی رادەستی (ھەواڵگری گشتی کرد لە شاری ھەولێر رێکەوتی ٢٠٢٠/١٠/٣١رۆژی شەممە).
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکھێنرا لە پۆلیسی بەشی نەھێشتنی تاوانی ھەولێر و بەشی پۆلیسی عەنکاوەی ھەولێر بە بەردوام بەدواداچونیان دەکرد وە لە ئه‌نجامدا زانیاری زۆر وردیان کۆکردەوە لەسەر ئەو دوو تۆمەتبارانەی کە مابوون دەستگیر بکرێن وە لە دەرئەنجامی زانیاریەکانمان توانیمان شوێنی تەواویان ئاشکرا بکەین.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به هه‌ماهه‌نگی پۆلیسی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كات له ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری دۆسیه‌كه و رونیده‌كاته‌وه،زانیاریان داوه به نەھێشتنی تاوانی سلێمانی کە ئەو دوو تۆمەتبارانە لە نێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا سپۆرتاج)ن لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل بەناوی پێشانگای (شەبەح)لەسەر رێگای تاسڵوجە خەوتبوون.
جهختیشكراوهتهوه، لەسەر زانیاریەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی ھەردوو تۆمەتباران بە ناوەکانی (ياسين تحسين)و(محمود كامران)دەستگیر کرد وە ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر تۆمەتبارەکانیان گواستەوە بۆ شاری ھەولێر و رووبەرووی دادگا کرانەوە.